گرووپی گەشتیاری لوبنان

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
8 ڕۆژ 7 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
سلێمانی
هێڵی ئاسمانی :
هێلی ئاسمانی عێراقی

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم
گەیشتن بۆ فرۆکەخانەی بیروت و پيشوازی کردن لەلایەن نوينەری کۆمپانیا و گواستنەوە بۆ هۆتيل و پشوودان.
ڕۆژی دووەم
گەشتيکی گەشتیاری بۆ جیتا گرۆتۆ کەچووە ناو حەوت سەرسورهينەرە سروشتیەکانی جیهان و بەشەکانی سەرەوە دەبینیت پاشان سەردانی مۆزەخانەیەکی بەناوبانگ دەکەین
کەلەگەڵ ويستگە گرنگەکانی دەنگ و ڤیدۆ لەميژووی لوبنان و جیهاندا پيشکەش دەکات پەیکەری مۆم نوينەرایەتی سەرۆکی وڵاتان و کەسایەتیە بەناوبانگەکان و هونەرمەندان و
نوسەران دەکات و دواتر لەريگەی تەلەفریکەوە دەرۆین بۆ خانمی هاریسا وەلەئيوارەدا گەشتيکی ئاوی لەجۆنیەوە پاشان گەرانەوە بەرەو هۆتيلەکە.
ڕۆژی سێیەم
گەشتێک ئەکەین بۆ شاری (جبییل) کەبەکۆنترین شاری گەشتیاری دائەنرێت. سەردانی قەڵا و بازارە دێرینەکانی ئەکەین پاشان بەڕێئەکەوین بۆ کەنار دەریاکە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی
خۆش و تۆمارکردنی یادگاری.
ڕۆژی چوارەم
دەڕۆین بۆ فرێیا کەبەیەکێک لەگرنگترین سەنتەرە گەشتیاریەکان دادەنرێت بۆ خلیسکێنە کردن کە ١٨٥٠م لەئاستی دەریاوە بەرزە و چێژی لێوەردەگرین و
یادگاری تۆمار دەکەین.
ڕۆژی پێنجەم
ڕۆژێکی ئازادە
ڕۆژی شەشەم
گەشتێکی پانۆرامایی لە بەیروتی پایتەخت و گرتنی وێنەی یادگاری لەڕۆک ڕاوچێ پاشان بەرەو کۆشکی بەیت دین دەڕۆین کە ماڵی هاوینەی
سەرۆکایەتی لوبنانە و دواتر بەرەو کۆشکی موسا داڕۆین کەچیرۆکی خەڵکی لوبنانی سەدەی نۆزدەی تێدایە.
ڕۆژی حەوتەم
ڕۆژێکی ئازادە.
ڕۆژی هەشتەم
دوای نانی بەیانی ئامەدەبوون بۆ گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    پێشوازیکردن لە فڕۆکەخانە
    ڤیزای گەشتیاری
    ڕێبەری گەشتیاری
    بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن
    شەوانی مانەوە لە هۆتێلی دیاری کراو
    نانی بەیانی
    گەیاندن بۆ فڕۆکەخانە
    ٤ گەشتی بێبەرامبەر

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    بلیتی چونەژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان
    پشکنینی کۆرۆنا

گرنگ

گەشتیار مافی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نامێنێت لە دوای 2 کاتژمێر لە ناو تۆمارکردن
دەرچوون لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەیروت لەسەر هێڵی ئاسمانی عێڕاقیە.
رۆژانی ا شەمان و چوارشەمان