گرووپی گەشتیاری تونس

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
8 ڕۆژ 7 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
هەولێر (ڕاستەوخۆ)
هێڵی ئاسمانی :
fly erbil

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم
گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تونس-قەرتاج ، پێشوازیکردن لەالیەن ڕێبەری کۆمپانیا و تەواوکردنی ڕێکارەکانی
گەشتکردن.پاشان گەشت کردن بەرەو سوسە وەرگرتنی ژووری هۆتێل و و بەسەربردنی ئێوارەیەکی ئازاد.
ڕۆژی دووەم
دوای نانی بەیانی، بەڕێکەوتن بۆ سەردانی شارەکە و بینینی گرنگترین شوێنە مێژووییەکانی، وەک مزگەوتی گەورەی سۆسە،
کۆاڵنە باریکەکانی شارە کۆنەکە، دوکانەکانی جلوبەرگی نەریتی تونسی و بازاڕی زێڕین، دواینانخواردنی نیوەڕۆ، دەست بە
گەشتێکی گەشتیاری دەکەین لە پۆرت ئێل قەنتاوی ، بۆ بینینی یەختەکان و،چێشتخانەکان، کافێ ئەنتیکەکان و پارکە
گەشتیارییەکان کە دەکەوێتە باکووری شارەکە. پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل
ڕۆژی سێیەم
دوای نانی بەیانی، ڕۆژێکی ئازادە لە سوسە تا گەشتیار بتوانێت کاتێکی ئازاد بەسەر ببات، یان گەشتێکی سەرپشکانە
بۆ ناوچەی قیروان کە یەکەم پایتەختی ئیسالمییە لە ئەفریقا، پاشان دەچینە بینینی شانۆی ڕۆمانی و شاری منستیر پاشان
گەڕانەوە بۆ هۆتێل
ڕۆژی چوارەم
دوای نانی بەیانی، ڕۆژێکی ئازادە بۆ چوونە دەرەوە یان پشوودان لە هۆتیل، یان چوونە گەشتێکی سەرپشکانە لە کەشێکی
خۆشدا بۆ چێژوەرگرتن لە جوانییەکانی دەریا و بینینی دەریا، پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل.
ڕۆژی پێنجەم
دوای نانی بەیانی، دەچینە گەشتێک بەرەو شاری حەمامات. سەردانی ناوچە دڵرفێنەکانی حەمامات دەکەین،پاشان بەرەو شاری
نابل دەڕۆین، کە هەردوکیان شاری تایبەتی تونسن و سەردانی یەکێک لە کارگەی دروستکردنی گۆزە دەکەین و کاتێکی خۆش
بەسەر دەبەین پاشان گەرانەوە بۆ هۆتێل، گەر کات مایەوە دەگەڕێینەوە بۆ سوسە
ڕۆژی شەشەم
دوای نانی بەیانی، بەرەو شاری قەرتاج دەڕۆین ، سەردانی شوێنە مێژووییەکانی کە مێژووەکەیان بۆ اس ٣٢٠٠ڵ لەمەوبەر
دەگەڕێتەوە، وەک حەمامە ڕۆمانییەکان، کۆشکەکانی دروستکراوی کەنارەکانی قەرتاج،شانۆی نیمچە بازنەیی و کڵێسای
سانت لویس کە لەالیەن فەرەنسییەکانەوە دروستکراوە.دوای نانخواردنی نیوەڕۆ، بەرەو گوندی سیدی بو سەعید دەڕۆین ، کە
گوندێکی کەنار دەریایە و ڕێڕەوی تەسکی هەیە کە حەزت لێیە بە پێ بڕۆن بۆ ئەوەی چێژ لە تەالرسازیە سپی و شینەکەی
وەربگرن، پاشان پشوویەکی کورت لە کافێ بەرزەکە وەربگرن، کە یەکێکن لە کۆنترین کافێیەکانی تونس
ڕۆژی حەوتەم
دوای نانی بەیانی دەچینە بازار کردن، گەشتیاران دەتوانن دیاری و بازاری بکەن و کاتێکی ئازاد بەسەر ببەن.
ڕۆژی هەشتەم
دوای نانی بەیانی لە هۆتێلەکە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تونس-قەراج دەڕۆین بۆ گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن
    نانی بەیانی لە هۆتێل
    ٧شەو مانەوە ، ٢شەو لە تونس و ٥شەو لە سوسە ،یاخود ٧شەو لە تونس
    گواستنەوەی شارەکان و دوو گەشتی بێبەرامبەر
    پێشوازی کردن لە فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ فڕۆکەخانە

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    بلیتی چونەژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان و کرێی بەلەمە ناوخۆییەکان
    گەشتی ئارەزومەندانە
    داواکاریە تایبەتەکان

گرنگ

١- کۆمپانیا مافی ئەوە هەیە پڕۆگرامی رۆژەکانی گەشەکە پێشبخات یاخود دوابخات بەپێی لەبەردەستبوونی
گەشتەکان بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ گەشتیار.
٢- گەشتیار مافی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نامێنێت لە دوای ٢ کاتژمێر لە تۆمار کردن.
٣-کۆمپانیا بەرپرسیار نییە لە هەر بڕیارێکی نوێ کەلە دەزگاکانی فڕۆکەوانی یاخود هێلە ئاسمانیەکان دەردەچێت وەک
(دواکەوتن و پێشکەوتنی کاتی گەشتەکە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتی فڕۆکەکە ، داخستنی فڕۆکەخانە).
٤-سەبارەت بە گەشتیاری عێڕاقی پێویستە بلیتی چوون و گەرانەوەی پێبێت لەگەڵ حیجزی هۆتێل.ڤیزەی گەشتیاری
ڕێگەدەدات بە گەشتیار کە تەنها ١٥ڕۆژ بمێنێتەوە بەپێچەوانەوە دوچاری ڕێکاری یاسایی توند ئەبێتەوە.