ڕۆژی یەکەم
گەیشتنبۆ فرۆکەخانەی یەریڤان و پێشوازیکردنیان لەلایەن نوێنەرەکە پاشان بەڕێدەکەون بەرەوهۆتێل بۆ وەرگرتنی ژوورەکانو
پشوودان.
ڕۆژی دووەم
دوای نانی بەیانی گەشتێک بەناو شاری یەریڤاندا ئەکەین کەچێژ لە جەندین دیمەنی جوانی یەریڤان دەبینن کەلەساڵی ٧٨٢
پ.ز دروستکراوە ئەرمەنەکان شانازی پێوەئەکەن.گەشتەکە پێکهاتووە لە مۆنۆمێنتی دایکی ئەرمینیا، مۆنۆمەنتی شەهیدانی
ئەرمەنی دواتر بەڕێدەکەوین بۆ بازاڕی (فێڕنساگی) ئیشی دەست. پاشان دەگەرێینەوە بۆ هۆتێل و پشوودان (گەشتی
سەرپشکانە).
ڕۆژی سێیەم
دوای نانی بەیانی گەشتێک بۆ شاری تشاگکادزۆر-دەریاچەی سیڤان کەلە ئەرمەنیەوە وەرگێردراوە بەواتای دۆڵی گوڵەکان
شارێکە لە پارێزگای کۆتاییک .بەتەلەفریک بەرەو لوتکەی چیاکەسەردەکەوین و چێژ لە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان
دەبینین.پاشان بەردەوام دەبین بۆ شاری کێگارکۆنیک کە دەریاچەی سیڤانی تێدایە و یەکێکە لەبەرزترین دەریاچەکانی ئاوی
سازگار لە جیهاندا.لەدەریاچەی سیڤاندا سەردانی مزگەوتی سێڤانڤانک دەکەین لە نیمچەدورگەکە دەتوانیت چێژ لەدیمەنی
جوانی دەریاچەکەو زنجیرە چیاکانی ئەرمەنی ببینیت.(گەشتی سەرپشکانە).
ڕۆژی چوارەم
دوای نانی بەیانی بەرەو پەرستگای گارنی بەڕێدەکەوین لەپەرستگای گارانتس دەتوانیت چێژ لە دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری
چیای ئارارات وەربگریت و وێنەی سەرنجڕاکێش تۆمار بکەیت پەرستگاکە دەکەوێتە سەر تەختیەکی بەرز کەڕوو لە ڕووباری
ئەگات ئەکات.هەروەها ماڵی حەمامی ڕۆمانییە لەگەڵ مۆزایکی نهێنی کەلە اپ ٣٠،٠٠٠رچەبەردی سروشتی دروست کراوە،
هەروەها شوێنەواری کۆشکی شاهانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زاینی.دواتر بەرەو مزگەوتی کێگارد
دەڕۆین.(گەشتی سەرپشکانە).
ڕۆژی پێنجەم
دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین بۆ شاری دیلیجان کەبەیەکێک لە جوانترین ناوچەکان دادەنرێت و ماڵی زۆرێک لە هونەرمەندان
وئاوازدانەران و فلیمسازانی ئەرمەنیە کە زۆر جار بە سویسرای نەریتی ئەرمەنی ناودەبرێت،پاشان سەردانی دەریاچەی بارزدلج
دەکەین و کاتێکی خۆش بەسەردەبەین و چێژ لە سروشتی جوانی دارستان و دەریاچەکە دەبینین.(گەشتی سەرپشکانە).
ڕۆژی شەشەم
دوای نانی بەیانی گەشتێک دەکەین بۆ خور ڤیراب کە دیمەنی جوانی چیای ئارارات دەبینرێت و وێنەی جوان تۆماردەکەین.چەند
کۆگایەکی بازاڕکردن هەیە کە دەتوانرێت جۆراها پێداویستی لێ بەدەستبهەندرێت پاشان بەڕێدەکەون بۆ شاری جێرموک و
دەگەینە تاڤگە سەرنجڕاکێشەکانی جێرموک.(گەشتی سەرپشکانە).
ڕۆژی حەوتەم
دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەوین بۆ شاری ئەچمیادزین-سەنتەری ئاینی هەموو ئەرمەنییەکان لەسەرانسەری جیهاندا.ماڵی
کڵێسای ئیشمیادزین یەکەم پەرستگای مەسیحیە لە جیهاندا.هەروەها شوێنی قەشەی باڵای کاسۆلیکی هەموو
ئەرمەنیەکانە.کڵێساکە مۆنۆمێنتێکی ئایینی گرنگی هەیە،دواتر سەردانی پەرستگای زڤارتنۆس ئەکەین کە یەکێکە
لەشوێنەکانی کەلەپوری جیهانی یونسکۆ. (گەشتی سەرپشکانە)
ڕۆژی هەشتەم
گەڕانەوەی ژووری هۆتێل و بەڕێدەکەوین بۆ فڕۆکەخانەو دەگەڕێینەوە بۆ شاری دایک
stay save