گرووپی گەشتیاری قاهرە غەردەقە

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
8 ڕۆژ 7 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
سلێمانی
هێڵی ئاسمانی :
هێلی ئاسمانی عێراقی

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم
کۆبونەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە و ڕۆیشتن بەرەو هۆتێلەکە، دوای ئەوە بۆ گەشتێکی ئێواران لەسەر کەشتیەک لە
کەشتیەکانی ڕووباری نیل کەئاهەنگی ئێواران و نانی ئێوارە لەخۆدەگرێ(گەشتی ئارەزومەندانە).
ڕۆژی دووەم
ئەنجامدانی گەشتێک کە بە هەرەمەکانی میسڕ(أبو الهول) دەستپێدەکات ئینجا بۆ کارگەی بۆن وپێشانگای( ألبردی)وکارگەی
لۆکەی میسڕ دوای ئەوە بەڕێدەکەوین بۆ زیارەتی مزگەوتی گەورەمان (حسێن) وە زانکۆی (ئەزهەر) ئینجا بۆ بازاڕکردن
لە(خان خەلیلی).
ڕۆژی سێیەم
ڕۆژێکی ئازادە لەهەمان کاتدا گەشتێکی ئارەزوومەندانە هەیە بۆ شاری ئەسکەندەریە بۆ زیارەت کردنی کۆشکی (مەلیک فاروق)
و قەڵای(قایتبای) و مزگەوتی (مورسی عباس).
ڕۆژی چوارەم
قاهیرە بەجێدەهێڵین و بەرەو (غەردەقە) بەڕێدەکەوین و لەپاشدا بۆ هۆتێل دەچین، دوای نانی ئێوارە شەوێکی ئازادە.
ڕۆژی پێنجەم
ڕۆژێکی ئازادە دەتوانن لەسەر دەریای سور کاتێکی خۆش بەسەر بەرن یاخود بۆ گەشتێکی ئارەزومەندانە بۆ دورگەی ئۆرانج و
بەسەربردنی کاتێکی خۆش بە مەلە کردن لەژێر ئاودا و بینیی چەندین ماسی و ئاژەڵی دەریایی و خواردن و خواردنەوە لەسەر
کەشتی.(گەشتی سەرپشکانە)
ڕۆژی شەشەم
گەشتێکی ئارەزومەندانە بۆ بیابانی (سینا) بە ماتۆڕی 4 تایە تاخود ی ەیات ٤د بە جێبی سەفاری و بینینی بیابانە دڵفڕێنەکانی ناوچەکە و
تۆمار کردنی یادگاری، یاخود ڕۆژێکی ئازادە دەتوانن لەسەر دەریای (سور) کاتێکی خۆش بەسەربەرن.(گەشتی
ئارەزوومەندانە)
ڕۆژی حەوتەم
بەجێهێشتنی غەردەقەو گەڕانەوە بۆ قاهیرە و وەرگرتنەوەی ژورەکانتان و ئێوارەیەکی ئازادە.
ڕۆژی هەشتەم
گەڕاندنەوەی ژووری هۆتێل و لەوێوە بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    ڤیزای گەشتیاری
    پاسی گەشتەکان
    ڕێبەری گەشتیاری
    بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن
    نانی بەیانی لە هۆتێلی قاهیرە
    مانەوە لە هۆتێلی غەردەقە لەگەڵ ٣ژەم نان خواردن
    ٧شەو مانەوە لە هۆتێلی قاهیرە و غەردەقە.

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    بلیتی چونەژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان
    گەشتی ئارەزومەندانە
    پشکنینی PCR

گرنگ

١-لەکاتی ڕەفزی ڤیزا گەشتیار تەنها پارەی ڤیزاکەی دەڕوات و هەروەها پێویستە هاوەڵی گەشتەکان سەفەر بکەن.
٢-گەشتیار مافی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نامێنێت لە دوای٢ کاتژمێرلە ناو تۆمار کردن.
٣- لە هەموو ڕۆژانێکی ( هەینی ) گەشتەکە ئەنجام دەدرێ لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بۆ فڕۆکەخانەی قاهیرە .