گرووپی گەشتیاری قاهرە

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
8 ڕۆژ 7 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
سلێمانی
هێڵی ئاسمانی :
هێلی ئاسمانی عێراقی

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم
پێشوازی کردن لەفڕۆکەخانەی میسڕ و گواستنەوە بۆ هۆتێل و وەرگرتنی ژوورەکانتان ،دوای ئەوە بۆ گەشتێکی ئێواران لەسەر
کەشتیەک لە کەشتیەکانی ڕووباری نیل کەئاهەنگی ئێواران و نانی ئێوارە لەخۆدەگرێ(گەشتی ئارەزومەندانە).
ڕۆژی دووەم
ئەنجامدانی گەشتێک کە بە هەرەمەکانی میسڕ(أبو الهول) دەستپێدەکات ئینجا بۆ کارگەی بۆن وپێشانگای( ألبردی)وکارگەی
لۆکەی میسڕ دوای ئەوە بەڕێدەکەوین بۆ زیارەتی مزگەوتی گەورەمان (حسێن) وە زانکۆی (ئەزهەر) ئینجا بۆ بازاڕکردن
لە(خان خەلیلی). (گەشتی ئارەزومەندانەیە).
ڕۆژی سێیەم
ڕۆژێکی ئازادە لەهەمان کاتدا گەشتێکی ئارەزوومەندانە هەیە بۆ شاری ئەسکەندەریە بۆ زیارەت کردنی کۆشکی (مەلیک فاروق)
و قەڵای(قایتبای) و مزگەوتی (مورسی عباس). (گەشتی ئارەزومەندانەیە).
ڕۆژی چوارەم
قاهیرە بەجێدەهێڵین و بەرەو (شەرەم شێخ) بەڕێدەکەوین و لەپاشدا بۆ هۆتێل دەچین، دوای نانی ئێوارە ئاهەنگێکی شەوانە
هەیە کە گۆرانی تازەو فۆلکلۆری میسڕی دەگرێتە خۆ.(گەشتی ئارەزومەندانەیە)
ڕۆژی پێنجەم
دوای نانی بەیانی، ڕۆژێکی ئازادە یاخود گەشتێکی ئارەزوومەندانە بۆ(بیابانی سینا) وە بەشداری کردنی چالاکیەکانی بیابان بە
ماتۆڕی 4 تایی یاخود بە سەیارەی تایبەت بەناو بیابان و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین و وێنەی یادگاری دەگرین.(گەشتی
ئارەزومەندانەیە)
ڕۆژی شەشەم
ڕۆژێکی ئازادە دەتوانن لەسەر دەریای (سور) کاتێکی خۆش بەسەربەرن یان بچن بۆ گەشتێکی ئارەزومەندانە بە بەلەمی
شوشە کەدەتوانن جۆرەها ماسی ناو دەریا ببینین.(گەشتی ئارەزومەندانەیە).
ڕۆژی حەوتەم
بەجێهێشتنی شەرەم شێخ و گەڕانەوە بۆ قاهیرە و وەرگرتنەوەی ژورەکانتان و ئێوارەیەکی ئازادە.
ڕۆژی هەشتەم
گەڕاندنەوەی ژووری هۆتێل و لەوێوە بۆ فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ شاری دایک.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    ڤیزای گەشتیاری
    پاسی گەشتەکان
    ڕێبەری گەشتیاری
    بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن
    ٧ شەو مانەوە لە هۆتێلی قاهیرە و شەرم شێخ
    ٣ ژەم نان خواردن لە هۆتێلی شەرم شێخ نانی بەیانی لە قاهیرە

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    بلیتی چونەژورەوە لە شوێنە گەشتیاریەکان
    گەشتە سەر پشکەکان
    پشکنینی کۆرۆنا

گرنگ

١-لەکاتی ڕەفزی ڤیزا گەشتیار تەنها پارەی ڤیزاکەی دەڕوات و هەروەها پێویستە هاوەڵی گەشتەکان سەفەر بکەن.
٢-گەشتیار مافی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نامێنێت لە دوای ٢ کاتژمێر لە ناو تۆمار کردن.
٣- لە هەموو ڕۆژانێکی ( هەینی ) گەشتەکە ئەنجام دەدرێ لە فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بۆ فڕۆکەخانەی قاهیرە .