گرووپی گەشتیاری ترابزۆن

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
8 ڕۆژ 7 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
هەولێر
هێڵی ئاسمانی :
fly erbil

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم
پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەرانی کۆمپانیا لە فرۆکەخانەی ترابزۆن، پاشان بەرەو هۆتێل و وەرگرتنی ژوورەکانتان و پشوودان
ڕۆژی دووەم
دوای نانی بەیانی لە هۆتێلەکە بەسەربردنی ڕۆژێکی ئازادە.
ڕۆژی سێیەم
دوای نانی بەیانی بەڕێدەکەون بۆ دەریاچەی (ئوزونگۆڵ)کە جوانترین دەریاچەی جیهانە، بەلای کارگەی چایەکەدا تێدەپەڕیت و لەوێ
دەوەستن بۆبینینی قۆناغەکانی پیشەسازی چا و کێڵگە جوانەکانی لە بناری شاخەکان و دیمەنە جوانەکانی هەردوو دیوی چیاکە،پاشان
گەیشتن بە ئەم دەریاچەیە کە بەرزییەکەی ١٠٩٠ مەتر لە ئاستی دەریا بەرز دەبێتەوە،یەکێکە جوانترین دەریاچەکان کە بە شاخ و
دارستانی سەوز دەورە دراوە سواربوونی پاسکیلو بەلەمو چەتری بازدانی ئازاد لە دەریاچەکەدا،پاشان گەڕانەوە بۆهۆتێلەکە لە ئێوارەدا.($٣٠ تێچووی گەشتەکە)
ڕۆژی چوارەم
بەسەربردنی ڕۆژێکی ئازاد و تۆمارکردنی وێنەو یادگاری
ڕۆژی پێنجەم
دوای نانخواردنی نانی بەیانی، ئەڕۆین بۆ بەرزاییەکانی (ئایدەر)لە پارێزگای(ریزا)، نازناوی سویسرای تورکیای لێنراوە، بەناو
چیاکاندا تێدەپەڕین درەختە بەرزەکان و دیمەنە جوانەکانی هەردوو دیوی ڕێگاکە وەک تابلۆیەکی وەسف نەکراو وایە پردە
کۆنەکانی عوسمانی دەبینین کە دەڕواننە ڕووبارەکان و سروشتی دڵڕفێن، پاشان (ڕافتینگ) و چێژوەرگرتن لە ڕۆیشتن بە
کەشتیوانی، پاشان دادەبەزین بۆ گوندی (ئایدەر)، پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل.($٣٠ نرخی گواستنەوە سەرپشکانە).
ڕۆژی شەشەم
بەسەربردنی ڕۆژێکی ئازاد بۆ گەشتیاران.
ڕۆژی حەوتەم
سەردانی بەرزاییەکانی ئیدەر نەبی دەکەین، کە بە شاخێکی بەرزەوەیە، دیمەنی دڵرفێنی ناوچەکە زۆر تایبەتە و وێنەی یادگاری
دەگرین، پاشان سەردانی دەریاچەی ساری گوڵ دەکەین، پاسان گەڕانەوە بۆ هۆتێل ($٣٠ نرخی گواستنەوە سەرپشکانە).
ڕۆژی هەشتەم
ڕادەستکردنی ژوورەکان و چوونە فڕۆکەخانە و گەڕانەوە بۆ نیشتمان،هەڵگرتنی جوانترین یادگاری و وێنە.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    بلیتی فڕۆکە چوون و هاتن.
    نانی بەیانی لە هۆتێل بۆ ماوەی ٧ شەو ٨ ڕۆژ
    پێشوازی کردن و ماڵئاوایی کردن لە فڕۆکەخانەوە بۆ هۆتێل

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    ڤیزا
    گەشتی ئارەزومەندانە

گرنگ

1-گەشتیار مافی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی نامێنێت لە دوای ٢ کاتژمێر لە تۆمار کردن
٢- لەفڕۆکەخانەی هەولێرەوە ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی ترابزۆن هەموو ڕۆژانێکی هەینی لەسەر هێڵی ئاسمانی فڵای
ئەربیل