گرووپی گەشتیاری مالیزیا

زانیاری گەشت

ماوەی گەشت:
9 ڕۆژ 8 شەو
دەرچوون لــــــــــــە :
سلێمانی
هێڵی ئاسمانی :
عێراقی

پرۆگرامی گەشت

ڕۆژی یەکەم

پيشوازي کردن لە فرۆکەخانەی کۆالا لامپۆر لەلايەن نۆينەري کومپانيا ، پاشان بەريکەوتن بۆ هۆتيل،دەتوانريت لە ئیوارەدا سەردانی جالان بوکیت بەینتانج بکرێت ( شەقامی عەرەبی) کە خۆشترین رێستۆرانت وکافتریای عەرەبی و مۆڵی بازرگانی جیاوازی لێیە.


ڕۆژی دووەم

پاش نانخواردنی بەیانی پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا و بەڕێکەوتن بەرەو مەزاری هندی (باتو كيف ) وە هەروەها بەرەو جنتنك هايلاند، کە پيکهاتووە لە یاریگای گەورە و دروستکراوە لەسەر بەرزایی شاخەکە وە هەروەها یاریگای بەفر لەخۆدەگرێت لەگەڵ بەسەربردنی کاتی خۆش و ئاسودە لە هۆتێل و ڕێستۆرانتی جیهانی کە دەتوانرێت لەڕێگای تەلەفریک یاخود ئۆتۆمبێل سەردانیبکرێت. ئەم ناوچەیە تایبەتمەندی پلەی گەرمی نزم لەخۆدەگرێت بەهۆی بەرزبونەوەی 1800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.


ڕۆژی سێیەم

پاش نانخواردنی بەیانی پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری سانوي لاكون كه‌ گه‌وره‌ترین شاری ئاوییه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه‌ چه‌ندین یاریگای ئاوی خۆش له‌خۆده‌گرێت وه‌ په‌شان سه‌ردانكردنی كۆمه‌لگه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نزیك له‌ سانوي براميد كه‌ ئه‌ویش مۆڵێكی بازرگانی گه‌وره‌یه‌ و هۆڵێكی فراوانی یاری سه‌ربه‌فر له‌خۆده‌گرێت.



ڕۆژی چواره‌م

پاش نانخواردنی بەیانی پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا پاشان به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ و گه‌شتكردن به‌ره‌و دورگه‌ی لانكاوی كه‌ به‌ جوانترین دورگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داده‌نرێت وه‌ به‌ بونی كه‌ناراوی لم و ئاسمانی شینی ڕوون ناسراوه‌. پاشانپێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دورگه‌ی لانكاوی. دواتر به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و هۆتێله‌كانی سه‌ر ده‌ریا. له‌ پاش وه‌رگرتنی ژووره‌كان و حه‌وانه‌وه‌، ده‌توانرێت ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌ به‌ یاری ئاوی و گه‌شتی ده‌ریایی به‌سه‌رببرێت.


ڕۆژی پێنجه‌م

پاش نانخواردنی بەیانی پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا پاشان به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و گه‌شتی ده‌ریایی بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر، دواتر سه‌ردانكردنی به‌ناوباگترین دورگه‌كانی لانكاوی ده‌كرێت كه‌ به‌ ناوه‌كانی دورگه‌ی ژنی دووگیان و دوگیانی پاكیزه‌ و دورگه‌ی برنجی ته‌ڕ و دورگه‌ی داڵ.


ڕۆژی شەشەم

پاش نانخواردنی بەیانی پێشوازیکردن لەلایەن نوێنەری کۆمپانیا پاشان به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و ناوچه‌ سروشتییه‌كان كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ خۆ دوگرێت: كێلگه‌ی تیمساح ، وه‌ سه‌یركردنی نمایشی تیمساحه‌كان له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كانیاندا. گه‌شتی ته‌له‌فریك، كه‌ ده‌توانرێت ته‌واوی شوێنه‌واره‌كانی دوورگه‌ی لانكاوی بكرێت به‌ هۆی به‌رزاییه‌ زۆره‌كه‌یه‌وه‌.باخچه‌ی میوه‌ كه‌ ده‌توانرێت سه‌یاره‌ی تایبه‌ت ببرێته‌ ناوه‌وه‌ و چه‌نده‌ها جۆری جیاوازی میوه‌ی نوێ‌ تاقیبكرێته‌وه‌ به‌ یارمه‌تی ڕابه‌ری گه‌شته‌كه‌. تاڤگه‌كانی دورگه‌ی لانكاوی ، و خواردن پێدان بە مەیمونەکانی نزیک ئەوێ.

بەڕێ کەوتن بەرەو فڕۆکەخانەی دورگەی لانکاوی بۆ گەڕانەوە بۆ کوالا لامپور. پێشوازی کردن لە فڕۆکەخانەی کوالا لامپور لە لایەن نوێنەری کۆمپانیاوە ، پاشان گەڕانەوە بۆ هۆتێل کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری کوالا لامپور ، و وەرگرتنی ژوری هۆتێل، و کاتی حەوانەوە.


ڕۆژی حەوتەم

چاو پێکەوتن لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا پاش نانی بەیانی، پاشان بەڕی کەوتن بۆ کۆمەڵگای ئەڤامۆسا, بینین و گەڕان بە ناو باخچەی ئاژەڵاندا(گەڕان بە ئۆتۆمۆبیلی تایبەت) و بینینی ئاژەڵەکان بە سروشتی خۆیان پاشان بینینی نمایشی یاریە ئاگرینەکان (یاری ئاگرین بە شێوەی ڕاستەوخۆ)... پاشان بینینی نمایشی باڵندەکان و مەیمونەکان لەگەڵ ڕاهێنەرەکانیان لەگەڵ گەشتێک بە ناو ئاودا و بینینی دورگەی مەیمونەکان.


ڕۆژی هەشتەم

چاو پێکەوتن لەگەل نوێنەری کۆمپانیا پاش نانی بەیانی.. پاشان بەڕی کەوتن بۆ دەرگای کۆشکی شاهانە (کۆشکی مانەوەی شای مالیزیا) و گرتنی جوانترین وێنە بۆ یادگاری. بینای دووانە, بە دوو بەرزترین بینای دووانە دادەنرێت لە جیهاندا، هەر بینایەک بەرزیەکەی دەگاتە ٨٨ نهۆم و تیایدا گەورەترین بازاڕی تێدایە کە ٦ نهۆمی بیناکە پێک دەهێنێت و کۆمەڵە رێستۆرانتی جیهانی و کۆمەڵە باخچەی گەورە لە ناوەڕاستیاندا فوارەی ئاوی ڕەنگاوڕەگ و یاریگای مندالان. بینینی جیهانی ژێر ئاو (ئەکواریەم) کە جۆرەها ماسی و گیانەوەرە ئاویە ناوازەکانی جیهان لە خۆ دەگرێت. بینینی گەورەترین باخچەی باڵندەکان لە جیهاندا و پاشان بینینی باخچەی گوڵەکان. و دواتر بینینی باخچەی پەپولەکان کە لەیەکەوە نزیکن.


ڕۆژی نۆهەم

چاوپێکەوتن لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا، پاشان بەڕێکەوتن بۆ فڕۆکەخانەی کوالا لامپور بۆ گەڕانەوە بۆ خاکی نیشتیمان. هیوا خواستنمان بۆ گەڕانەوەتان بە سەلامەتی.

گەشتەکە ئەمانە لە خۆدەگرێت

    1- پێشوازی کردن و بەڕێ کردن لە فڕۆکەخانەکانی کوالا لامپور و دورگەی لینکاوی.
    2- هۆتێل بۆ ماوەی ٦ شەو لە کوالا لامپور (لەگەڵ ژەمە خواردنی بەیانیان).
    3- هۆتێل بۆ ماوەی ٢ شەو لە دورگەکانی لینکاوی(لەگەڵ ژەمە خواردنی بەیانیان).
    4- بلیتی فڕۆکەی ناوخۆیی گەشت کردن و هاتنەوە بۆ دورگەکانی لینکاوی.
    5- گواستنەوە لە هەموو گەشتەکاندا کە لە بەرنامەی گەشتی کوالا لامپور و دورگەی لینکاویدا هاتووە.
    6- هەرزانترین گەشتی ئاوی لە دورگەی لینکاوی.
    7- کرینی سیمکارت بۆ مۆبایلی هەر گەشتیارێک.
    8- ڕێبەری گەشتیاری ئەزموندار لە بواری گەشتدا.
    9- دیاری لە لایەن کۆمپانیاوە بۆ گەشتیاران.

.گەشتەکە ئەمانە لە خۆناگرێت

    1- بلیتی چونە ژوورەوە بۆ ناوچە گەشتیاریەکان.

گرنگ

نییە نییە